به‌خێربێن بۆ بانگه‌ر Welcome to Bangor
زانکۆی بانگه‌ر له ساڵی 1884 دامه‌زراوه، داده‌نرێت به یه‌کێك له هه‌ره زانکۆ دێرینه‌کانی ووڵاتی به‌ریتانیا، بۆ زیاتر له 125 ساڵ خوێندکاران له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه رویتێده‌که‌ن..
له‌وانه‌یه پرسیار بکه‌یت و بڵێیت، چی زانکۆی بانگه‌ر جیا ده‌کاته‌وه له زانکۆکانی تری به‌ریتانیا ؟؟ وڵامه‌که‌ی به‌ئاسانی لێره‌دایه: له زانکۆی بانگه‌ر ئێمه نه‌ك هه‌ر که‌ش هه‌وایێکی خوێندنی ئارام و خۆشحاڵیێکی گه‌رم و خه‌رجیکی که‌م له یه‌کێك له هه‌ره ناوچه جوانه‌کانی جیهان ده‌به‌خشین به خوێندکارانی خۆمان، به‌ڵکو سیسته‌مێکی خوێندنی پڕ له هاندان و چالاکیه‌کانیش ده‌به‌خشین. وانه‌وتنه‌وه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌کان ناسراون له ئاسته هه‌ره‌باشه‌کانی ووڵاتی به‌ریتانیا.
خوێندکاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان که له زیاتر له 70 ووڵاتی جیا جیاوه هاتون بۆ زانکۆکه‌مان قۆناغی ئه‌کادیمی خۆیان له زانکۆ زۆر به نرخ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، وه ده‌بنه خاوه‌ن ئه‌زمونێکی بێ وێنه بۆ دواڕۆژی ئه‌کادیمیان. ئه‌گه‌ر به‌رێزتان بڕیارت دا ببیته یه‌کێك له خوێندکاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی زانکۆکه‌مان، ئه‌و کاته ده‌بیته یه‌کێك له ئه‌ندامه‌کانی گروپی و سه‌نته‌ری خوێندنی نێوده‌و‌ڵه‌تی. وه نه‌ك هه‌ر ده‌بیته خاوه‌ن ئه‌و بڕوانامانه‌ی که له دوارۆژ دا هۆکاری سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنت مسۆگه‌ر ده‌که‌ن له کاره‌کانتدا، به‌ڵکو له‌وه زیاتر ده‌بیته خاوه‌ن کۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی ڵه‌گه‌ڵ زۆرێك له‌خوێندکاران که‌له که‌لتوور و ڕۆشنبیری جیاجیای ئه‌م جیهانه‌وه هاتوون، وه ده‌بیته خاوه‌ن کۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری به‌سوود له ناخ دا ده‌مێنێته‌وه بۆ ماوه‌ێیکی زۆر. له سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه له کۆمه‌ڵگایێك ( باکوری وێڵز) ژیان ده‌به‌یته‌سه‌ر، که خه‌ڵکه‌که‌ی ناسراون به‌خه‌ڵکێکی زۆر خۆش دۆستایه‌تی.
Download Information about Bangor in Kurdish